ڕێکان محەمەد جەژنانەی پێیە
بڕیاریشه له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا وه‌ك سوپرایزێك بۆ ھه‌واداران و عاشقانی گۆرانی و موزیكی كوردی ھه‌ردوو گۆرانیه تازه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی كلیپ بڵاوبكاته‌وه.
)ڕێكان محه‌مه‌د) له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، ئێستا سه‌رگه‌رمی وێنه‌گرتنی به‌رھه‌مه تازه‌كانم، كه به ناوه‌كانی (دوا بڕیار، یادم كه گیانه)ـیه، كه له ستۆدیۆی ئۆكتافهوه میكس و مایسترینگیان بۆ كراوه.
گۆرانی (دوا بڕیار) له ئاواز و تێكستی خۆمه و (سه‌رھه‌نگ ئیلھام) دابه‌ش كردنی موزیكه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی و (محه‌مه‌د ئاكره‌یی) ئه‌ندازیاری ده‌نگی بۆ جێبه‌جێ كردووه و مامۆستا (سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕه‌واندوزی) به سێت كه‌مان له‌و به‌رھه‌مه‌دا به‌شداره، ھاوكات دوو سۆڵۆ له‌و به‌رھه‌مه ده‌بیندرێت، كه (ڕوان عه‌دنان)ـه به عوده‌كه‌ی و (فه‌رمه‌ند خه‌یلانی) به ئاله‌تی (نه‌یی) كاری تێداكردووه، له ڕۆژانی داھاتووشدا له‌گه‌ڵ ده‌رھێنه‌ری به ئه‌زموون (یوسف ستار) دیمه‌نه‌كانی نێو كلیپه‌كه وێنه ده‌گرین.
ھاوكات گۆرانی (یادم كه گیانه) وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی له نێوان من و ھونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (عه‌بدولخاق ئه‌حمه‌د) به ڕه‌نگ و ستایلێكی جیاوازه‌وه ھۆنیوومهتهوه و ٣ ستایلی وه‌ك ئهرهبێست و ڕۆژھه‌ڵاتی و ڕاپ تێكه‌ڵ به یه‌كتر بكه‌ین و به‌شێوازی ڕیمیكس كارمان له‌سه‌ری كردووه و دیارییه‌كی بچووكی من ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه میدیاییه‌كانی بینهراو و بییستراو و سۆشیال میدیا و ھه‌موو لایه‌ك ئازاده له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رھه‌مه.
گوتیشی: ئه‌گه‌رچی ئه‌و به‌رھه‌مه گه‌له‌رییه و چه‌ندین ھونه‌رمه‌ندی دیكه بیانی گوتوویانه، به‌ڵام له نێو كورددا یه‌كه‌مجار به ده‌نگی ھونه‌رمه‌ندی ناوبراوه‌وه بهرگوێچكهمان كه‌وتووه، منیش ھه‌وڵمداوه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز گۆرانیه‌كه ئه‌دا بكه‌مه‌وه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: ھۆكاری دابڕانم له گۆرانی و موزیكدا ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌ی كه له نێو ھونه‌ر به‌گشتی ده‌بینم و ھیوادارم له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رھه‌مانه‌وه خزمه‌تێكی بچووك به بزووتنه‌وه‌ی ھونه‌ری كوردی و ھه‌وادارانم بكه‌م، كه ده‌مێكه تامه‌زرۆیی به‌رھه‌می تازه و ھونه‌ری ڕه‌سه‌نن له نێو كۆڕی ھونه‌ری.