نوێترین دەركەوتنی سیڵینا بە ستایڵێكی جیاوازەوە

نوێترین دەركەوتنی سیڵینا بە ستایڵێكی جیاوازەوە
گۆرانیبێژو و ئەستێرەی دیاری ئەمریكی سیڵینا گۆمێز بە ستایلێكی نوێ دەركەوتەوە .

سڵینا گۆمێز لە پێگەی (Rare Beauty) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە كە بریتییە لە سێڵفییەك لەبەرامبەر ئاوێنەیەكدا و بە پرچێكی زەردەوەو بێ ماكیاژ دەردەكەوێت, ئەم ستایڵە نوێیەی "سیڵینا" بووە مایەی خۆشحاڵی بەشێكی زۆر لە هەوادارانی و وێنەكەی بە ماوەی كەمتر لە 10 كاتژمێر زیاد لە 472 هەزار ڵایكی هەبووە .

شایەنی باسە..لەماوەكان ڕابردوو سیڵینا گۆمێز لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری "ڤۆگ" ڕایگەیاند كە ئەو بەنیازە بەیەكجاری واز لەكاری گۆرانی بهێنێت و ڕوبكاتەوە نواندن و كاری فیلم و بەرهەمهێنان, بەڵام لەدوای ئەو بڕیارەی ئەلبۆمێكی گۆرانی لەژێر ناونیشانی(revelacion) بڵاوكردەوە كە سەرجەم گۆرانییەكانی بە زمانی ئیسپانی بەرهەم هاتوون و 7 تراكی لەخۆ گرتووە, بەڵام لەپاڵ وازهێنانەكەی دەنگۆیەكی دیكە بڵاوبوویەوە كە ئەگەرێك هەیە ئەم ئەلبۆمە دوایین كاری هونەری سیڵینا بێت و بەردەوامی بەو دەستپێكە بدات كە سەرەتا بووە هۆی ناسین و دەركەوتنی لە شاشەو تیڤییەكاندا .

هەروەها لە مانگی نیسانی ئەمساڵ چەند وێنەیەكی سیڵینا گۆمێز لە ڕۆژنامەكاندا بڵاوبوویەوە كە هەموو گیانی لە خوێندا بوو, كە ئەوەش چەند وێنەیەكی پشت كامێراكان بوو لەكاتی وێنەگرتنی زنجیرە درامایەكی لەژێر ناونیشانی (only murders in the building) كە زنجیرەیەكی باس لە چەند چیرۆكێكی تاوان و كۆمیدیا دەكات كە , تیڤ مارتن و جۆن هۆڤمان خاوەن بیرۆكەی كارەكەن, ۆهەروەها ژمارەیەك ئەستێرەو ئەكتەری بەناوبانگ تێیدا بەشدران كە ئەوانیش بریتین لە ( ستیڤ مارتن- سیڵینا گۆمێز - ئارۆن دۆمێنگێز - ئیمی رایان - مارتن شۆرت) .
Top