جاكی چان كوڕەكەی لە سامانەكەی بێبەش دەكات
جاكی چان لە بارەی دوورخستنەوەی كوڕەكەی لە سامانێك كە دەگاتە نزیك 350 ملیۆن دۆلار گوتی( ئەگەر كوڕەكەم توانای هەبێت كە پارە بەدەست بهێنێت..ئەوا پارەیەكی تایبەت بە خۆی درووست ئەكات..بەڵام ئەگەر نەتوانێت ئەوا هەموو ئەو پارەیە لە دەست دەدات كە بەدەستی هێناوە ) .
لەلایەكی تریشەوە جاكی چان نیگەرانی خۆی دەربڕی بەوەی كە(جەیسی)ی كوڕی بەشداری لە خزمەتی سەربازی نەكرد, هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە خزمەتی سەربازی یارمەتیدەرە بۆ بونیادنانی كەسایەتی بە شێوەیەكی باشتر .
جەیسی چان كە دەكاتە كوڕە تاقانەكەی جاكی چان, ساڵی 1982 لە "لوس ئەنجلوس"ی ئەمریكا لە دایكبووە, دەستپێكی كاری هونەری جەیسی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2004, لە ئێستادا وەكو گۆرانیبێژ و ئەكتەر كاردەكات زیاتر لە فیلم و سینەماكانی هۆنگ كۆنگ ناوبانگی هەیە .