كچی كەیت وێنسڵت بواری نواندن تاقیدەكاتەوە

كچی كەیت وێنسڵت بواری نواندن تاقیدەكاتەوە
بۆ یەكەمجاركچی ئەستێرەی دیاری بەریتانی (كەیت وێنسڵت) بواری نواندن تاقی دەكاتەوەو بەشداری لە یەكەم فیلمی سینەمایی دەكات .

فیلمی (Shadows) كە "كارلۆ لاڤانا" كاری دەرهێنانی بۆ كردووە "میا" كچێكی تەمەن بیست ساڵەو لەو فیلمەدا بەناوی (ئاڵما) دەردەكەوێت, بەڵام هۆكاری درەنگ ناسینەوەی وەك كچی ئەستێرەیەكی جیهانی دەگەڕێتەوە بۆ نازناوەكەی, چونكە میا لەو فیلمەدا بە ناو و نازناوی(جیم تریبڵتۆن)ی باوكییەوە ناوی هاتووە نەك دایكی, لەم بارەیەوە (كەیت وێنسڵت) ئاماژەی بەوەدا كە ئەو دەیزانی "میا" حەزو خولیای بۆ كاری نواندن و سینەما هەیە, هەروەها گوتی: لەكاتی تاقیكردنەوەو دەستنیشانكردنی بۆ ئەو فیلمە كەس نەیدەزانی كە ئەوە كچی منە..ئەوە شتێكی باشە كە كچەكەم بتوانێت بە لێهاتوویی خۆی ڕۆڵ بەدەست بهێنێت .

ئەم فیلمە باس لە دوو خوشك دەكات بەناوەكانی ئاڵما و ئەلێكس, كە ئەوان لەگەڵ دایكیان لە ناو چڕی دارستانێك و لەقەد پاڵی ڕووبارێكدا دەژین, دایكیان هەمیشە هەوڵی پارێزگاری كچەكانی دەكات, بەڵام ئاڵما و ئەلێكس هەوڵ دەدەن بگەنە ڕاستییەك بۆ دۆزینەوەی ئەو سێبەرە كە سەرانسەری جیهانی گرتووە كە بەهۆیەوە هەردووكیان تووشی چەندین ڕووداوو و كێشەی یەك لەدوای یەك دەبنەوە .
Top