خورماڵ.. پەردە لەسەر پەیکەری (پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی) لادرا
لەو ڕێوڕەسمەدا وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، وتارێکی پێشکەش کرد، گوتی:" پڕۆفیسۆر زەڵمی ڕۆڵێکی گرنگی لە هەموارکردنەوەی یاسای باری شارستانی و پەرەپێدانی ڕەوتی میانڕەوی ئاینی هەبوو..
لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر ژیان و کارو بەرهەمی زەڵمی و ڕۆڵی کاریگەری لە ڕووی نوسین و بیری و فکرو لێکۆڵینەوەکانی ، هەروەها داوای کرد کە پێویستە بەهەموومانەوە هەوڵی پاراستنی بەرهەم و کارو ئاکارە بەرزوو پڕ بایەخەکانی د.مستەفا زەڵمی بدەین و بەردەوام لەیادوو یادەوەریماندا بەزیندوویی بمێنێتەوە.
kurdistan tv