بریس دالاس: ویستوومە بوونی خۆم بسەلمێنم دوور لە ناوبانگی باوكم

بریس دالاس: ویستوومە بوونی خۆم بسەلمێنم دوور لە ناوبانگی باوكم
خانمە ئەكتەر ودەرهێنەری ناسراوی ئەمریكی بریس دالاس هوارد لە لێدوانێكدا رایگەیاند كە حەز ناكات خۆی بە سیستمێكی تایبەتی خۆراكەوە ببەستێتەوە، دەمەوێ چۆنم هەر بەو شێوەیە بم، چونكە زۆر جار پەیڕەو كردنی سیستمێكی قورسی خۆراك بۆ دەستكەوتنی لەش و لارێكی رێك زیانی تەندروستیی دەبێت.
سەبارەت بە كاریگەری خۆراك بەسەر لەشەوە دەڵێ: زۆر لەو سیستمە خۆراكیانە وات لێدەكەن كە خۆت لە چەندین جۆری خۆراك بێبەش بكەی بۆ مەبەستێكی تایبەت، ئەگەر ئەمەش ئەنجام بدەی دوور نییە پەیوەندیت لەگەڵ لەش و ئارەزووەكانت بپچڕێت بەتایبەتی ئەگەر لە تەمەنێكی زوودا بێت و بینیومانە چەندین ئافرەت كەوتوونەتە نێو هەڵدێری كەم خواردنەوە و دووچاری گرفتی تەندروستی و دەروونی زۆر بوونەتەوە، چونكە تەواوی بیر كردنەوەیان تەنیا لەسەر ئەو بابەتەیە بێ ئەوەی بیر لە زیانەكانی بكەنەوە و لە كۆتاییدا ناتوانن تا هەتایە بەردەوام بن بەمەش گرفتە تەندروستییەكان دەست پێدەكات.
لە بەشێكی دیكەی دیمانەكەیدا بریس هاتە سەر باس كارە هونەرییەكانی و كاریگەریی باوكی وەك دەرهێنەر و خاوەن خەڵاتی ئۆسكار و لەم رووەوە وتی: وەك زۆر لە ئەكتەرەكان لە سەرەتای كاری هونەریمدا هەستم بە جۆرێك لە شڵەژان و بڕوا بە خۆ نەبوون دەكرد، چونكە من هەوڵمداوە بوونی خۆم بسەلمێنم بە تواناكانی خۆم نەك لەبەر ئەوەی كە كچی دەرهێنر روون هەواردی خاوەنی خەڵاتی ئۆسكارم، هەرچەندە باوكم پاڵپشتییەكی زۆری دەكردم و هانی دەدام بۆ پێشكەش كردنی باشتر و پشت بەستن بە تواناكانی خۆم.
سەرچاوە /https://ar.thecelebritiesnews.com/
Top