ڕاغب عەلامە باسی هەوڵی كوشتنەكەی دەكات لە ئوردن

ڕاغب عەلامە باسی هەوڵی كوشتنەكەی دەكات لە ئوردن
گۆرانیبێژو هونەرمەندی لوبنانی (ڕاغب عەلامە) لە نوێترین دەركەوتنیدا لە یەكێك لە كەناڵە عەرەبییەكان چەند نهێنییەكی دەربارەی ژیانی خۆی خستەڕوو .

ڕاغب عەلامە بە گەڕانەوەیەك بەرەو ڕابردووی باسی لە چەند ڕووداوێكی لە ژیانی خۆیدا كرد كە یەكێك لەوانەش پەشیمان بوونی بوو لە ناسینی كچێك بێ ئەوەی ناوەكەی ئاشكر بكات, كە ئەوكات پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەبوو و ئەنجامەكەشی دەركەوتنی ڕووی ڕاستەقینەی ئەو كچە بوو وەكو كەسێكی تەواو گومان لێكراو كە كاریگەری خراپی لەسەر ناوبانگ و كەسایەتی ڕاغب درووست كرد, نەك تەنها ئەوەندەش بەڵكو ڕاغب كەوتە ناو بازنەیەكەوە كە چەند كەسێكی لەخۆ گرتبوو .

هەروەها ڕاغب عەلامە ئاماژەی بەوەدا كە ناسینی ئەو كچە لە سەردەمێكدا بوو كە سەرەتای هاتنە نێو بواری گۆرانی بوو و لە تەمەنێكی گەنجێتیدا ئەو كچەی ناسی, بەڵام دواجار ڕووداوەكان بەشێوەیەك گۆڕانكاری بەسەردا هات كە بەهۆیەوە مەترسی كەوتە سەر ژیانی و لە بەیروت هەڕەشەی كوشتنی لێكرا, هەروەكو ڕاغب خۆی ئاماژەی پێدا كە چەند كەسایەتییەكی گەورەی سیاسی هاتنە نێو ئەم كێشەیە بۆ چارەسەر كردنی بەوپێیەی كە ئەو كەسانە ئاگادار بگرێنەوەو پێیان بڵێن(ڕاغب هێڵی سوورەو نابێ كەس لێی نزیك بێتەوە), بەڵام سەرەڕای ئەمانەش بە دوای مانگێك لە ئوردن تەقە لە ڕاغب دەكرێت و بریندار دەكرێت, لە دوای ئەم قسانەوە ڕاغب دەڵێت: (هیچ كات كێشەو دووژمنم نەبووە, تەنها ئەو هەڕەشەیە نەبێت كەلە بەیروت ئاراستەم كرا.. بۆیە كەسانێك لەم بازنەیەدا بوون كە پەیوەندیان لە دەرەوەی بەیرووت و لوبنان هەبووە لە پەیوەندییە ئەمنی و هەواڵگرییەكان..بۆیە من وەهای بۆ دەچم كە ئەم هەوڵی كوشتنە لە لایەن كەسانی نێو ئەم بازنەیەوە ئەنجامدرابێت .

هەر لەسەر ئەم بابەتەو چەند كێشەیەكی دیكەی یاسایی كە لە ژیانیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە, ڕاغب گوتی كە پارێزەرەكەی بەباشی كاری لە كەیسەكە دەكرد, بەڵام چەند پارێزەرێكی دیكە هەبوون كە كارەكەیان بە هەند وەرنەگرتبوو و لایەنگری دیوی بەرامبەرەكەی بوون لە دادگا, بەو پێیەی كە ڕاغب بڵێ پارێزەكانی بەرتیلیان وەرگرتبوو, هەروەها بەشێوەیەك باسی لە پەیوەندی خۆی و دادوەرێك كردو گوتی:(شتێكم لە دادوەرێك دەپرسێ كەچی بەجۆرێك وەڵامی داومەتەوە كە دژم بێت..وەك ئەوەی پێم بڵێ بڕۆ خۆت كێشەكەت چارەسەر بكە .
Top