كانێ وێست و گرێبەستێكی چەند ملیۆن دۆلاری

كانێ وێست و گرێبەستێكی چەند ملیۆن دۆلاری
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە ئێستادا بڵاوبووەتەوە, پێگەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ بڵاوكردنەوەی بەرهەمی سینەمایی و فیلمی دیكۆمێنتاری ئامادەیی خۆی نیشان داوە بۆ كڕینی مافی بڵاوكردنەوەی فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر ژیاننامەی گۆرانیبێژ و میوسیزیانی ئەمریكی (كانێ وێست) بە بڕی 30 ملیۆن دۆلار .

لە ماوەكانی ڕابردوو هەریەك لە كانێ وێست و كیم كارداشیان كۆتاییان بە پرۆسەی هاوسەرگیرییەكەیان هێنا, لە دواییدا ڕێككەوتن لەسەر دابەشكردنی سامانەكەیان ئەویش بەپێی ڕێكەوتنێك كە پێش هاوسەرگیریان واژوویان كردبوو لە ساڵی 2014, هەروەها دوای جیابوونەوەیان هەردووكیان ڕێككەوتن لە بەخێوكردنی منداڵەكانیان بە شێوەیەكی هاوبەش .

لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەپێی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری (فۆربس) كیم كارداشیان وەكو خانمێكی ملیاردێر ناسێندراو ناوی خرایە نێو لیستی ملیاردێرەكانی جیهان ئەویش بە ڕێزبەندی 2674, هەروەها كانێ وێست بە ڕێزبەرندی 1750 لە نێو هەموو ملیاردێرەكانی جیهان كە بڕی سامانەكەی بریتییە لە 1.8ملیار دۆلار .
Top