كەیت وێنسڵت بەرگری لە هواڕەگەزخوازانی هۆڵیوود دەكات

كەیت وێنسڵت بەرگری لە هواڕەگەزخوازانی هۆڵیوود دەكات
خانمە ئەستێرەی بەریتانی (كەیت وێنسڵت) لەسەر هاوڕەگەزخوازەكان دێتە دەنگ و بەرگریان لێ دەكات .

كەیت وێنسڵت لە نوێترین لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی (سەندەی تایمز) نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر دووركەوتنەوەو هێرشكردنەسەر بەشێك لەو ئەكتەرانەی هۆڵیوود كە هاوڕەگەزخوازن, هەروەها تووڕە بوو لە هۆڵیوود كە بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە بەشێك لەو ئەكتەرانەی هاوڕەگەزخوازن ئەكتەری بە تواناو بە ئەزموونن كە ئەم بابەتەش كاریگەری لە كارەكانیان و ڕۆڵبینینیان دەكات لە داهاتوودا .

لە درێژەی قسەكانیدا كەیت وێنسڵت ئاماژەی بەوەدا كە هاوڕەگەزخوازەكانی هۆڵیوود بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵ و زانیارییەكانیان هەمیشە لە دڵەڕاوكێن, هەوروەها گوتی ئەم دیاردەیە زیاتر لای ئەكتەرانی پیاوان دەركەوتووە ناكرێ هۆڵیوود دەست بخاتە نێو ژیانیان و ئەم بابەتە شتێكە پەیوەندی بە خودی كەسەوە هەیە .
Top