نیكۆل سابا: ئافرەت حوكمی جیهان دەكات
نیكۆڵ هێرشی كردە سەر چەند هونەرمەندێك بێ ئەوەی ناویان بهێنێت، لە تویتەكەیدا هاتوە كە من زۆر توڕەم لەو كەسانەی كە كاتێك كارێكی هونەرییان پێشكەش دەكرێت، بۆ ئەوەی وانیشان بدەن گوایە داخوازیی زۆریان لەسەرە زۆر قسە دەكەن، بۆیە داوا لەو هونەرمەندانە دەكەم كە واز لەو رەفتارانە بێنن، ئەوەشی روون كردەوە كە لەبەر ئەم رەفتارانە زۆر كاری هونەریم رەت كردۆتەوە.
نیكۆڵ سابا هەروەها دەڵێ: زۆر كەس هەن كاتێك كارێكیان پێشكەش دەكرێت باوەڕ ناكەن، بۆیە دەیانبینی زیاد لە پێویست باسی دەكەن، من بەو كەسانە دەڵێم پێم باشە بۆخۆتان بە نهێنی كارەكانتان ئەنجام بدەن و هەر كاتێك كارەكە تەواو بوو ئینجا رایبەگەیەنن. دەربارەی دووركەوتنەوەی خۆیشی بۆ ماوەیەك، گوتی: دوور كەوتنم بۆ ئەوە نەبووە كە هیچ كارێكم پێشكەش نەكر،اوە یان پشتگوێ خراوم وەك هەندێك كەس بڵاویان كردبۆوە، بەپێچەوانەوە، زۆر كاری باشم پێشكەش كرا، بەڵام من خۆم بڕیارم دابوو بۆ ماوەیەك دووربكەومەوە، هەروەها بارودۆخی ئێستا و بڵاوبوونەوە كۆرۆنا ئەویش وەك زۆربەی هونەرمەندانی دیكە كاریگەریی هەبووە لەسەر دووركەوتنەوەم.
بەشێك لە جەماوەری نیكۆڵ دژی ئەم هەڵوێستەی وەستانەوە و رایانگەیاند كە كەس بۆی نییە دەست لە تایبەتمەندییەكانی كەسانی دیكە وەربدات، بەڵكو دەتوانن باس لە كارەكانی خۆیان بكەن، چونكە هەموو كەسێك ئازادە لە دەربڕینی بیروڕا و خستنەڕووی كارەكانی.
سەرچاوە: زهرە الخلیج