سەیران ئەحمەد بە گۆرانی نازدارێ دەركەوتەوە

سەیران ئەحمەد بە گۆرانی نازدارێ دەركەوتەوە
خانمە گۆرانیبێژی كورد (سەیران ئەحمەد), بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بە شێوەی ڤیدی كلیپ بڵاوكردەوە .

ئەمڕۆ شەممە 27/3/2021 لە مالپەڕی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی سەیران ئەحمەد لەژێر ناونیشانی (نازدارێ) بڵاوكرایەوە, ڤیدیۆ كلیپی ئەم گۆرانییە لە شاری هەولێر وێنەگیراوەو بەشێوەی شادو هەڵپەڕكێ بەرهەم هاتووە, تێكستەكەی لەلایەن (ئاراس گەبەیی)ەوە نووسراوەتەوەو (ئەفشین شوكری) كاری میوزیك و دابەشكردنی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە, هەروەها (یوسف لەشكری) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە ئەنجامداوە .

Top