دینا ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 24/3/2021 خانمە هونەرمەندی كورد (دینا), ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بەناوی (نامەوێ) بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, گۆرانی (نامەوێ) كە بەرهەمێكی شادی و هەڵپەڕكێیە ئاوازەكەی لەلایەن (هەڵكەوت زاهیر) ئامادەكراوەو "دەرباز یونس" تێكستەكەی نووسیوە, هەروەها "ڕێشاخ مەحموود" كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە ئەنجامداوە .