قایمقامی ڕواندز: کار بۆ کردنەوەی مۆزەخەنایەكی كولتووری دەكەین
لەمبارەوە ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای ڕواندز رایگەیاند: "ناوچەكەمان خاوەن چەندین شوێنی شوێنەوارەی و بناغەی قەڵا و كۆشك و تەلارەكانە كە لە كۆنەوە چەندین میرنشین دەسەڵاتیان لە دەڤەرەكە گرتووەتە دەست، بەتایبەتیش میرنیشنی سۆران لەسەر دەستی پاشای گەورەی ڕواندز و چەند پاشاو میرێكی دیكە، بەمەش دەڤەرەكە لەڕووی كولتوور و شوێنەواری كۆنەوە دەوڵەمەندە و دەكرێت زیاتر بایەخ بە مێژوو و كولتووری ناوچەكە بدرێت".
ئەوەشی ئاشكرا كرد: "بوونی مۆزەخانەیەكی شوێنەواری و كولتووری زۆر بە گرینگ دەزانین بۆ سنوورەكەمان، بۆ ئەم مەبەستە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سۆران و لایەنە پەیوەندیدارەكان، لە هەوڵداین بۆ ئەوەی شوێنێكی گونجاو دەستنیشان بكەین و كار لەسەر كردنەوەی مۆزەخانەكە بكەین".
ئاماژەی بەوەش دا: "بوونی مۆزەخانەیەكی شوێنەواری كولتووری لە دەڤەری سۆران بەتایبەت لە سنووری رواندز زۆر بە گرینگ دەزانین، كە جگەلەوەی دەتوانرێت پارچە شوێنەوارییەكان تێیدا كۆ بكرێتەوە و بپارێزرێن، لە هەمانكاتیشدا هۆكارێكی گرینگ دەبێت بۆ زایاتر راكێشانی شوێنەوارناسان و گەشتیاران بۆ دەڤەرەكە".
basnews