لە هەولێر یەکەمین پێشانگای تایبەتی هونەرمەندی شێوەکار بنار پیرداود قادر دەکرێتەوە

لە هەولێر یەکەمین پێشانگای تایبەتی هونەرمەندی شێوەکار بنار پیرداود قادر دەکرێتەوە
لەژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر یەکەمین پێشانگای تایبەتی هونەرمەندی شێوەکار (بنار پیرداود قادر) دەکرێتەوە.

بڕیارە رۆژی سێشەممە 2ی3ی2021، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر یەکەمین پێشانگای تایبەتی شێوەکار (بنار پیرداود قادر) بە ناوی سروشت و ئارامی دەروون بکرێتەوە و پێشانگاکەش لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری (گەلەری میدیا) لە هەولێر دەکرێتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

شێوەکار (بنار پیرداود قادر) لە دایکبووی 4ی11ی1983ەیەو تا ئێستا بەشداری 23 پێشانگای هاوبەشی کردووە و تایبەتمەندی لە دروستکردنی تابلۆی سروشتی وەرگرتووە و هەروەها مامۆستایە لە قوتابخانەی قانعی بنەرەتی سەر بە پەروەردەی دەشتی هەولێر.

basnews
Top