ئایا ئیما واتسۆن بەیەكجاری واز لە كاری سینەمایی دەهێنێت

ئایا ئیما واتسۆن بەیەكجاری واز لە كاری سینەمایی دەهێنێت
سەڕەڕای سەركەوتن و بەشداری كردنی لە زنجیرە فیلمێكی سەركەوتوو وەكو (هاری پۆتەر)بەڵام, ماوەی چەند ڕۆژێكە لە میدیاو ڕۆژنامەكاندا هەواڵی وازهێنانی ئەكتەری سینەمایی (ئیما واتسۆن) لە كاری نواندن بڵاوبوویەوە .

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە دوای ئەوە هات كاتێك بەڕێوەبەری كارەكانی (ئیما واتسۆن) ڕایگەیاند كە "ئیما"ی تەمەن 30 ساڵ, لە بڕیاردانی وازهێنانی نواندن و كاری سینەمایی نزیك بووەتەوەو دەیەوێت كاتەكانی لەگەڵ خۆشەویستەكەی بەسەر ببات, بەڵام هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگوباسانە كەسانێكی نزیك لە ئیما واتسۆن ئەو هەواڵەیان بە درۆ خستەوەو ئاماژەیان بەوەدا كە ئەو واز لە كاری نواندن ناهێنێت, بەڵام هەوادارانی ئیما بە پەرۆشن كە خۆی ئەم هەواڵە ڕاست بكاتەوەو دڵنیایی بدات كە بەردەوام دەبێت لە نواندن و كاری سینەمایی .
Top