بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەندی گەورە مامۆستا (جەودەت شاکر)ی کرد
پارێزگاری هەولێر، لەسەردانەکەیاندا وێڕای گەیاندنی سڵاو و پەیامی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەنزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی هونەرمەندی گەورە مامۆستا (جەودەت شاکر)ی پرسی و هیوای خواست خودای گەورە شیفای بۆ بنێرێ و بەزووترین کات چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە سەر کارە هونەرییەکانی، وەکو پارێزگای هەولێریش ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی نیشاندا.
لەلایەن خۆیەوە، مامۆستا جەودەت شاکر، وێڕای خۆشحاڵی بەسەردانەکەی بەڕێزیان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێری کرد، ئەم سەردانەی بەڕێزیانی وەک وەفایەکی گەورە بەرامبەر بەو خزمەتەی لەبواری هونەر پێشکەشی کردووە لەقەڵەمدا کە نزیکەی ٥٠ ساڵە بێ پچڕان لە بواری هونەری مۆسیقا و گۆرانیی خزمەتی کوردستان و هەولێر کردووە.
kurdistan tv