كتێبی (متمانەی سیاسی بە سیستمی سیاسیی هەرێمی كوردستان) چاپ و بڵاو كرایەوە
لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەوە دكتۆر بارزان جەوهەر ڕایگەیاند: "ئەم كتێبە لە چەندین توێژینەوە پێك هاتووە کە بە شێوەیەكی تیۆری و مەیدانی رێژەی متمانەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە دامەزراوەی پەرلەمان، دامودەزگاكانی حكوومەت، دادوەری، پارتە سیاسییەكان و میدیای نیشان داوە و توێژینەوەكە بە شێوەیەكی زانستی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان ڕاپرسیی كردووە".
ئەم كتێبە لەلایەن (ئاكار جەلیل كاكەوەیس)ەوە دیزاینی بەرگ و ناوەی بۆ كراوە بە تیراژی ( ٥٠٠) دانە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
basnews