ئێران.. به‌ فتوایه‌ك كاراكتەرە كارتۆنییەكانی ئەنیمەیشن بە حیجاب دەكرێن

ئێران.. به‌ فتوایه‌ك كاراكتەرە كارتۆنییەكانی ئەنیمەیشن بە حیجاب دەكرێن
هەڵمەتێكی ناڕەزاییان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دژ بەو فتوایە دەستپێكردووە

فتوای بە حیجاب كردنی كاراكتەرە كارتۆنییەكانی ئەنیمەیشن لەلایەن خامنەیی یەوە، ئێرانییەكانی توڕە كردووەو هەڵمەتێكی ناڕەزاییان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دژ بەو فتوایە دەستپێكردووەو بە دیزاینكردنی كاراكتەرە كارتۆنییەكان بە حیجابەوە، رەخنە لە فتواكە دەگرن.
خامنەیی لە بارەی ئەفلام كارتۆنی ئەنیمەیشنەوە دەڵێ"هەرچەندە لە خۆیدا سەرپۆشەكە پێویست نییە (بۆ كارەكتەرە كارتۆنیەكان) بەڵام پێویستە لە ئەنیمەیشندا حیجاب لەبەر چاو بگیردرێ".
تویتەرەكانی ئێرانی گاڵتەیان بە فەتواكەی عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی وڵاتەكەیان كرد و بەشێوازی جۆراوجۆر دژایەتی خۆیان بۆ ئەو فتوایە دەردەبڕن.
حكومەتی ئێران لە ساڵی 1979 رەگەزی مێی ناچاركرد بە پۆشینی حیجاب و لەو كاتە بە هەزران ژن دژ بەو بریارە هاتنە سەر شەقامەكان، بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە رەتكردنەوەی بڕیارەكەو، ئێستاشی لەگەڵ دابێ ئافرەتان لە هەوڵدان بۆ نەهێشتنی ئەو بڕیارەو كاربەدەستانی حكومەتیش رۆژ بە رۆژ نوێكاری لە مەرجەكانی نێو ئەو بڕیارە دەكەن، تا لە كۆتایدا فتوای بە حیجاب كردن كاراكتەرە كارتۆنییەكانیشی گرتەوە.

kurdistan tv
Top