كتێبی (بیركردنەوەت بگۆڕە تا سەركەوتوو بیت) چاپ و بڵاو كرایەوە

كتێبی (بیركردنەوەت بگۆڕە تا سەركەوتوو بیت) چاپ و بڵاو كرایەوە
كتێبی (بیركردنەوەت بگۆڕە تا سەركەوتوو بیت) لە نووسینی دكتۆر کاوە شێروانی، كە بریتییە لە كۆمەڵێك وتاری ڕۆژنامەوانی لە دووتوێی 307 لەپەڕە و لە کتێبخانەی (ئەمازۆن)وە چاپ و بڵاو كرایەوە.

لەمبارەیەوە دكتۆر كاوە شێروانی ڕایگەیاند: "ئەم كتێبە لە ساڵی 2020، نوسراوە، بەڵام دەرفەت نەبووە چاپ بکرێت، بۆیە ئەمساڵ لە لایەن كتێبخانەی ئەمازۆنەوە چاپ كراوە".

لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەەوە گوتی: "كتێبەكە لە چەند بەشێك پێكهاتووە كە بریتین لە بواری پەرەپێدانی مرۆیی، مرۆڤ چۆن دەتوانێت بە بیركردنەوەی خۆی ڕەفتار و كردارەكانی ژیانی خۆی بگۆڕێت، بە جۆرێک کە كەسێكی سەركەوتووی لێ دەربچێت".

ڕاشگەیاند: "کتێبەکە بە تیراژی 500 دانە چاپ و بڵاو كراوەتەوە ئێستا خوێنەران دەتوانن سوودی لێ وەربگرن بۆ ئەوەی لە ژیاندا ببنە كەسێكی سەركەوتوو.

basnews
Top