كیم كارداشیان كەوتەبەر ڕەخنەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
كیم كارداشیان وێنەی تابلۆیەكی لە پێگەی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوەو لەسەر وێنەكە ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو تابلۆیە (نۆرس)ی كچی كێشاویەتی, بەڵام بەشێكی زۆر لەبەشداربوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان تووشی شۆك بوون لەوەی كە كچێكی تەمەن 7 ساڵ بتوانێ تابلۆیەك بەو ئەندازە هونەرییە بكێشێت, بۆیە ڕەخنەیەكی زۆر ئاراستەی كیم كارداشیان كراو بە درۆزن ناویان هێنا .
لە دوای ئەو ڕەخنە هێرشانەی كە كرایە سەری لەلایەن هەندێك لە ڕۆژنامەو میدیاوە, كیم كارداشیان بێدەنگی شكاندو لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام پۆستێكی بڵاوكردەوەو لە سەرەتای ڕوونكردنەوەیكدا گوتی(كاتێك بابەتەكە پەیوەندی بە منداڵەكانمەوە دەبێت یاریم لەگەڵدا مەكەن) هەروەها لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا ئاماژەی بەوەدا كە كچەكەی لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی نزیكیدا ئامادەی وانە ووتنەوە بوون دەربارەی بەكارهێنانی ڕەنگی زەیتی و فێربوونی نیگاركێشی, كە لەوێدا منداڵان پاڵپشتی دەكرێن و گرنگی بە بەهرەیان دەدرێت .