كیرا تونی خۆی لە ماددە هۆشبەرەكان رزگار بكات
كیرا نایتلی كاتێك هەرزەكار بوو، لە ساڵی 2002 بەشداری لە زنجیرە درامای كۆمیدیBend It Like Beckham كرد، بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی contactmusic.com هەواڵ كیرا رایگەیاندووە كە هەست بە شانازییەكی زۆر دەكات، بەوەی كە بە پێچەوانەی زۆربەی هونەرمەندەكانی دیكە ئەم لە تەمەنی هەرزەكاریدا نەكەوتە داوی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان.
نایتلی كە بە یەكێك لە ئەستێرە سەركەوتووەكان دادەنرێت و پاڵەوانی چەندین فیلمی سینەمایی ناودار بووە، لەوانەش فیلمی Pirates Of The Caribbean پێشتر ژیانی هاوسەریی لەگەڵ گۆرانیبێژی ناوداری بەریتانی جیمس رایتۆن پێك هێنابوو، نایتلی پێشتر لە چەندین بۆنە و دیمانە و راپۆرتی جیاجیای رۆژنامەوانیدا بە راشكاوانە ئاشكرای كردووە كە زۆربەی هەرە زۆری موزیسیانە لاوەكان و ئەستێرەكانی سینەما، بەتایبەتی ئەوانەی لە سەرەتای دەركەوتن و قۆناغی بەئەسێترە بووندان، ئالوودەی ماددە هۆشبەرەكان دەبن، چونكە بەپێی ویست و ئارەزووەكانی خۆیان رەفتار دەكەن و گوێ بە دەوروبەریان نادەن، ئەمەش بۆ من مایەی شانازی و سەربەرزییە كە تا ئێستا نەكەوتوومەتە داوی ماددە هۆشبەرەكان.
سەرچاوە (لها)