هایدی كلۆم بۆ كچان: چەندی جوان بن هەر كەمە

هایدی كلۆم بۆ كچان: چەندی جوان بن هەر كەمە
كچە نمایشكاری جلوبەرگی ئەمریكی هایدی كلۆم داوای لەو ئافرەتانە كرد كە دەیانەوێ چرچ و لۆچی دەموچاویان نەمینێت و جوانتر دەربكەون، پێویستە كێشی لەشیان زیاد بكەن، پێداگريى له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش كرد كه‌: چەندی جوانتر بن، هێشتا كەمە.
لەم بارەیەوە رۆژنامەی نیویۆرك دایلی نیوز رایگەیاند، پزیشكانی پێست و شارەزایانی جوانكاری هەمان بیروبۆچوونی هایدییان هەیە و، پێیانوایە بۆ ئەوەی ئافرەت جوانتر بێـت، پێویست دەكات، كێشی لەشی زۆر زیاد نەبێت، هەروەها پزیشكان دەڵێن: ئەو كەسانەی رێژەی چەوری لە دەموچاویان كەمە، زۆر بە گەنجی دەرناكەون.
سەبارەت بە قەڵەویش هایدی دەڵێ: زۆر جار كچان و ئافرەتان قەڵەوی بە كارێكی باش نازانن، منیش هانیان نادەم بۆ ئەوەی قەڵەو بن، بەڵام لە هەمان كاتدا ناكرێ قەڵەوی بە كێشەیەكی گەورە بزانن.
هایدی زیاتر دەڵێ: لە ماوەی رابردوو هەست دەكەم دەموچاوم زیاتر بەرچاوه‌ و دیارە ئەمەش لەبەر ئەوەی كەمێك كێشم زیادی كردووە، بەڵام نامەوێ ئافرەتان زیاد لە پێویست قەڵەو بن و دواتر تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر ببنەوە.
Top