كریستینا ئەگویلیرا: دایكایەتی هەستێكی بێ وێنەیە

كریستینا ئەگویلیرا: دایكایەتی هەستێكی بێ وێنەیە
گۆرانیبێژی بەناوبانگ كریستینا ئەگویلیرا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی توانیویەتی سەركەوتوو بێ لەنێوان ئەركی خۆی وەك دایكێك و بەردەوامیدان بە كارە هونەرییەكانی.
ماڵپەری كۆنتاكت میوزیك لەم بارەیەوە لەسەر زاری كریستینا رایگەیاند: ئێستا خەریكی پەروەردەكردنی كوڕەكەیەتی كە تەمەنی دوو ساڵە، ئەمەش وای لێ كردووە، زیاتر لە جاران ماندوو ببێت و، كاتی خۆی دابەش بكات لەنێوان ئەركەكانی ماڵەوە و كارە هونەرییەكانی، بەتایبەتی ئەنجامدانی گەشتە هونەرییەكانى. كریستینا هەروەها دەڵێ: لە تاقیكردنەوەكەی خۆمدا بۆم دەركەوتووە كە ئافرەتان خاوەن هێزێكی لە بن نەهاتوون و توانای بەرگە گرتنی بارودۆخی جیاجیان هەیە، چونكە ئافرەت سەرچاوەی ژیانە بۆ منداڵەكانی.
شایەنی باسە بەشێك لە ئەستێرە بەناوبانگەكانی جیهان بەتایبەتی گۆرانیبێژان زۆر جار لەبەر سەرقاڵییان بە كارە هونەرییەكان و گەشتە بەردەوامەكانیان دەرفەتی ئەوەیان نییە كە منداڵ بەخێو بكەن و، زۆریان لەو هەست و سۆزە بێبەشن.
Top