سوانك: یادگاريی ناخۆشم لەگەڵ هەژاریدا هەیە

سوانك: یادگاريی ناخۆشم لەگەڵ هەژاریدا هەیە
خانمە ئەكتەری ئەمریكی هیلاری سوانك كە دوو جار خەڵاتی ئۆسكاری بەدەستهێناوە، رایگەیاند كەوا ژیانی منداڵیی خۆى پڕ بووە لە یادگاری تاڵ و ناخۆش كە هەمیشە لە خەیاڵیدا دەمێنێتەوە و زەحمەتە بە ئاسانی بتوانێت لە یادیان بكات. هیلاری لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری (فۆگ) زیاتر وتی: ژیانی منداڵیم بەشێكی زۆری بە هەژاری و نەداری بەسەر برد، بە جۆرێك ئەستەكە یادگارییە ناخۆشەكانی لە یاد بكەم، منداڵی من زۆر ناخۆش بوو و ئەستەمە بتوانم ئەو رۆژانە لە یاد بكەم.
هیلاری زیاتر دەڵێ: زۆر لە دایك و باوكان رێگەیان نەدەدا منداڵەكانیان یاریم لەگەڵدا بكەن، تەنیا لەبەر ئەوەی من لە خانەوادەیەكی هەژار و سادە بووم، بۆیە منیش هەمیشە لەم واقیعە تاڵە رام دەكرد بۆ جیهانێكی خەیاڵی وەك ئەوەی لە فیلمەكاندا هەیە و پاڵەوانی فیلمەكان دەبوون بە هاوڕێی ئەوانەی زۆر بە باشی لە هەستی زوڵم دەگەیشتن، بۆیە ئێستاش من شەیدای ئەم جۆرە فیلمانەم.
دەربارەی ژیانی ئێستا و دەوڵەمەند بوونیشی دەڵێ: تا ئێستا بە تەواوی باوەڕ ناكەم كە بوومەتە بەشێك لەم جیهانە، بۆیە ناكرێ هەموو كاتێك باس لەو بابەتە بكەم و بگریم، چونكە ئەمە شتێكە لە خەیاڵەوە نزیكە.
Top