ڕۆمانی (بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە) چاپ و بڵاو کرایەوە
کیاکسار ئەحمەد، نووسەری ڕۆمانەکە ڕايگەیاند: "ماوەیەک بەرلە ئێستا دەزگای نووسیار بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، پێشبرکێی خەڵاتی بۆ ئەو نووسەرانە رێک خستبوو کە دەیانەوێت یەکەمین کتێبیان چاپ بکەن، منیش پێداچوونەوەم بە ھەندێ لە دەقەکانمدا کرد و لە دووتوێی ڕۆمانێکدا ڕێکم خستەوە و ناردمە پێشبڕکێیەکەوە کە بە خۆشحاڵییەوە خەڵاتی یەکەمی بۆ رۆمان بەدەست ھێنا".
گوتیشی: " ڕۆمانی (بەرە ڕێگەی درەوشانەوە) لە چاپخانەی کارۆ لە شاری سلێمانی چاپ کراوە و ١١٣ لاپەڕەیە".
ڕوونیشی کردەوە: "ئەوە یەکەم بەرھەمی منە کە لە چەند بەشێک پێک ھاتووە و ناوەڕۆکەکەی خۆی لە ھەوڵەکانی مرۆڤدا دەبینێتەوە بەدوای خۆناسین، ھەروەھا گەڕان و ڕامان لەو پرسیارە ئەبەدی و ئەزەلیانەی کە ھەمیشە تازە و بێ وەڵامن لاى مرۆڤ، ھەروەها ئیشکردنە لەسەر دۆزینەوەی ونبووەکان و رامانە لە ھەندێ چرکەسات کە مرۆڤ لە دنیابینیی کورتی خۆیدا ناتوانێت شیکرنەوەیان بۆ بکات".
basnews