ئەستێرەكی سینەمای ئەمریكی كۆچی دوایی كرد
بە چەند ڕۆژێك پێش مردنی, رۆندا فلیمینگ باری تەندرووستی تێكدەچێت و لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی ویلایەتی كالیفۆرنیا دەخرێتە ژێر چاودێری پزیشكییەوە بەڵام دواجار كۆچی دوایی دەكات .
رۆندا فیلمینگ لە 10/8/1923 لە ئەمریكا لە دایك بووە, لە ساڵی 1943 دەستی بەكاری هونەری كردو لە ساڵانی چل بۆ پەنجاكان وەكو خانمە گۆرانیبێژو ئەكتەرێكی سینەمایی لەسەرانسەری جیهان ناوبانگی دەركرد, هەروەها لە دەیان فیلمی سینەمایی بەشداری كردووەو ڕۆڵی سەركی گێڕاوە لەوانەش فیلمی (spellbound) كەلە ئۆكتۆبەری 1945 نمایشكرا, دەركەوتنی ئەم خانمە لە بواری فیلم و سینەمادا لە كاتێكدا بوو كە چەند ئەستێرەیەكی سینەمایی لە بواری فیلمدا كاریان دەكرد ئەویش توانی شان بەشانی چەندین ئەستێرەی جیهانی كاربكات .
دوای پێشكەوتنی تەكنەلۆجیاو درووستبوونی شاشەی ڕەنگاوڕەنگ, رۆندا فیلمینگ نازناوی (queen of technicolor) پێ بەخشرا, ئەمەش بەهۆی جوانی و پرچە زەرد و چاوە سەوزەكانی و جوان دەركەوتنی لە شاشەی تیڤییەكاندا, ئەم ئەستێرەیە لە ساڵی 1991 وازهێنانی خۆی لە كاری فیلم و سینەمادا ڕاگەیاند, وە هەر لەو ماوەیەدا دوای لەدەستدانی خوشكێكی بە نەخۆشی شێرپەنجە, دەستی كرد بە كاری خێرخوازی بۆ سەنتەرو ڕێكخراوەكانی تایبەت بە تووشبوانی شێرپەنجە .