بەشداریكردنی چەند ئەستێرەیەكی هۆڵیوود لە فیلمێكی سینەماییدا

بەشداریكردنی چەند ئەستێرەیەكی هۆڵیوود لە فیلمێكی سینەماییدا
گرێبەستێك لەگەڵ نیتفلكس, فیلمێكی سینەمایی نوێ لە ژێر ناونیشانی(don t look up) بەرهەم دەهێنێت كە چەند ئەستێرەیەكی دیاری هۆڵیوود ڕۆڵی تێدا دەگێڕن .

لەم فیلمە سینەماییەدا هەریەك لە لیۆناردۆ دیكاپریۆ و مێرڵ ستریپ و كەیت بلانچێت و تیمۆسی شالامیت و جنێفەر لۆرانس و ماسیۆ پێری و چەند ئەكتەرێكی دیكە بەشدارن .

ئەم فیلمە سینەماییە (ئادەم مەكای) كاری نووسین و دەرهێنانی بۆ دەكات, چیرۆكی ئەم فیلمە باس لە هاتنی هەسارەیەك دەكات بەرەو گۆی زەوی, كە وادەی گەیشتنی و پێكدادانی بە گۆی زەوی تەنها شەش مانگە, لیۆناردۆ دیكاپریۆ و جنێفەر لۆرانس وەكو دوو شارەزاو گەردوونناس ئەو هەسارەیە لە بۆشایی ئاسماندا دەدۆزنەوەو پێشوەختە بەو شتە دەزانن, لە دواییدا هەڵدەستن بە ئاگاداركردنەوەو ڕاگەیاندنی ئەو ڕووداوە, بەڵام هیچ كەسێك باوەڕیان پێ ناكات, بڕیارە ساڵی داهاتوو نمایش بكرێت .
Top