سەیران عوسمان چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاو كردەوە

سەیران عوسمان چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاو كردەوە
خانمە گۆرانیبێژی كورد, (سەیران عوسمان) لە نوێترین دەركەوتنیدا بە ستایڵی جلی كوردییەوە دەركەوتەوە .

سەیران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە تێیدا بە ستایڵی جلی كوردییەوە دەردەكەوێت, هەروەها سەیران لەسەر یەكێك لە وێنەكان نووسیویەتی: تۆم نەبی من.. پایزم .

سەیران هەر بەم ستایلەوە, ساڵی ڕابردوو چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە, ئەم وێنانەی ئێستاش بەشێكن لەوانەی كە پێشتر بڵاوی كردەوە .

سەیران عوسمان كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە, سەرەتا وەكو ڕاگەیاندكار كاری دەكرد, لە دواییدا هاتە نێو بواری گۆرانییەوە, ئەم خانمە چەند گۆرانییەكی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردۆوتەوە, دوایین گۆرانی سەیران بریتی بوو لە (بێ تۆ) كەلە 29/8/2020 بڵاوی كردەوە .
Top