ئاریان كەریم گۆرانی "ڕۆمان"ی بڵاوكردەوە

ئاریان كەریم گۆرانی
ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020 هونەرمەندی كورد, ئاریان كەریم نوێترین بەرهەمی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردەوە .

گۆرانی (ڕۆمان) كە نوێترین بەرهەمی ئەم هونەرمەندەیە, تێكست و ئاوازەكەی لەلایەن(زانا ئەحمەد قادر) ئامادەكراوەو شادمیهر نامۆ كاری میكس و ماسترینگی ئەنجامداوە, هەروەها "دیار مەهدی" كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە .

ئاریان كەریم كە خەڵكی شاری هەڵەبجەیە, چەندین كلیپی گۆرانی بڵاوكردووەتەوە, هەروەها بەشێوەی دوnت لەگەڵ چەند هونەرمەندێك گۆرانی چڕیوە .
Top