هونەرمەندی میسری(مەحموود یاسین) كۆچی دوایی كرد
مەحموود یاسین یەكێكە لە ئەكتەرە بە ئەزموونەكانی ووڵاتی میسر, بەشداری لە چەندین فیلمی سینەمایی و زنجیرە درامادا كردووە, ئەم ناودارە لە ساڵی 1941 لە شاری (بور سەعید)ی باكووری قاهیرە لەدایك بووە, هەروەها لە ساڵی 1964 لە كۆلیژی ماف بڕوانامەكەی بەدەست دەهێنێت و هەر لەو ماوەیەدا ڕوودەكاتە شانۆ و بواری هونەری تاقی دەكاتەوە, تا ئەو كاتەی كە ساڵی 1970 وەكو یەكەم ڕۆڵی سەرەكی لە فیلمی(نحن لا نزرع الشوك) دەردەكەوێت كە هەریەك لە سەڵاح قابیل, شادیە و چەند ئەكتەرێكی دیكە تێیدا بەشداربوون .
مەحموود یاسین لە ماوەی كاركردنیدا لە بواری فیلم و شانۆدا وەكو براوەی چەندین خەڵاتی سینەمایی لە فێستیڤاڵە سینەماییەكاندا, توانی مۆرچەنجەی خۆی بەجێ بهێڵێت و ببێتە یەكێك لە ئەستێرە دیارەكانی سینمای میسری .