له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دووەمین ڕۆژی چالاکیی دیداری تاهیربەگی جاف بەڕێوە چوو

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دووەمین ڕۆژی چالاکیی دیداری تاهیربەگی جاف بەڕێوە چوو
ئەمڕۆ سێشەممە لە هۆڵی بۆنه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، چالاکییەکانی ڕۆژی دووەمی یەكەمین دیداری شاعیر (تاهیر بەگی جاف) لەژیر دروشمی (شازادەی عەرشی عیشق) بەڕێوە چوو، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەوە ڕێك خرابوو.

لەم بارەیەوە, په‌روێز نیازی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشەممە ١٣/١٠/٢٠٢٠ ڕۆژی دووه‌می یه‌كه‌مین دیداری شاعیر (تاهیر به‌گی جاف) به‌ڕێوه ‌چوو، كه تێیدا چوار لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شاعیره‌وه‌ پیشكه‌ش كران".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌، گوتیشی: "له‌ كۆتایی بڕگه‌كانی دیداره‌كه‌دا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانمان پێشكه‌ش به‌و لێكۆڵه‌رانه‌ كرد، كه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كه‌م و دووه‌می دیداره‌كه‌دا به‌ لێكۆڵیینه‌وه‌كانیان له‌ یه‌كه‌مین دیدار "تاهیر به‌گی جاف"دا به‌شدار بوون".

basnews
Top