لە فیلمێكی نوێیدا "گال گادۆت" ڕۆڵی كلیۆپاترا دەگێڕێت

لە فیلمێكی نوێیدا
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكانەوە بڵاوبووەتەوە, فیلمێكی نوێ دەربارەی ژیانی شاژن (كلیۆپاترا) بەرهەم دەهێندرێت و خانمە ئەكتەری ئیسرائیلی (گال گادۆت)ی تەمەن 35 ساڵ دەبێتە پاڵەوانی ئەو فیلمە .

بەرهەم هێنانی ئەم فیلمە مێژوویەو گەڕانەوە بۆ سەردەمی فیرعۆنییەكان كارێكی ئاسان نابێت لەم كاتەدا كە هێشتا مەترسی لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا دەكرێت .

لەلایەكی تریشەوە هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم فیلمە, جۆرێك لە نیگەرانی لای بەشێك لە میسرییەكان درووست بووەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە داوا دەكرێت كە باشتر وایە خانمە ئەكتەری میسری(سەوسەن بەدر)ی تەمەن 63 ساڵ ڕۆڵی كلیۆ پاترا بگێڕێت, كە پێشتر چەندین جار سەوسەن بە ستایڵی فیرعۆنییەكانەوە دەركەوتووەو شێوەی نزیكە بۆ فیلمێكی مێژوویی لەم جۆرە .
Top