ئه‌حمه‌د خه‌لیل "پیری مەیخانە"ی بەشێوەی كلیپ بڵاوكرده‌وه

ئه‌حمه‌د خه‌لیل
گۆرانیبێژی كورد, ئەحمەد خەلیل نوێترین گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

ئەحمەد خەلیل گۆرانی (پیری مەیخانە)ی لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاوكردەوە. "پیری مەیخانە" كە نوێترین بەرهەمی ئەحمەد خەلیلە, بڕیار فه‌تاح كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه ئەنجامداوە‌, هەروەها "زریان كاروان" كاری میكس و ماسترینگی بۆ گۆرانییەكە كردووە, وە "كۆشیار شێركۆ" بە ئامێری كەمان میوزیكی بۆ ئەم بەرهەمە ژەنیوە .

ئەحمەد خەلیل خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە, بەرهەمەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بینەرێكی زۆریان هەیە .
Top