حه‌مه ڕه‌ئووف كه‌ركووكی گۆرانییه‌كی بۆ مه‌رگی سابیر كوردستانی بڵاو كرده‌وه
یه‌حیا به‌رزنجی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و حه‌مه ڕه‌ئووف كه‌ركووكی، خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده كردووه، چالاك سدیق كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، ئه‌و هومه‌رنمه‌نده له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه نووسیویه‌تی: "ئه‌و گۆرانییه پێشكه‌شه به ڕۆحی هاوڕێی خۆشه‌ویستم سابیر كوردستانی".
سابیر كوردستانی مانگی ئابی ڕابردوو به‌هۆی تووشبوونی به په‌تای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی ڕه‌حیماوه له كه‌ركووك نێژرا، به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده به‌ئه‌زموونه‌كانی كورد داده‌نرێت، خاوه‌نی چه‌نده‌ها گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، (له دووره‌وه ناوت بیستووم، من غه‌ریبم، په‌رێشانم، به‌ڵێن بێ) یه‌كێكن له گۆرانییه به‌ناوبانگه‌كانی، كه جگه له خۆی، چه‌ندین گۆرانیبێژی دیكه دووباره بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
basnews