ئاریاس گۆرانی "میهرەبان"ی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/10/2020 ئاریاس لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب, نوێترین گۆرانیی بەناوی(میهرەبان) بڵاوكردەوە, تێكستی ئەم گۆرانییە ئاریاس خۆی ئامادەكردووە و "شەرڤان موسا" كاری میزیك و دابەشكردنی كردووە, هەروەها میكس و ماسترینگ لەلایەن "ئیمان ئەحەمەد زادە"ەوە بۆ ئەنجامدراوە, وە ناسر حەیدەری كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە .
شایەنی باسە.. مانگی ڕابردوو ئاریاس جەوان ئەلبۆمێكی گۆرانی بەناوی(1212) بڵاوكردەوە كە لە 11 تراك پێكهاتبوو و كۆكراوەی بەرهەمەكانی پێشوو و چەند گۆرانییەكی نوێ بوو, كە بەمەش چوارەم ئەلبۆمی گۆرانی لەماوەی هەشت ساڵی كاركردنیدا تۆمار كرد .