محەمەد رەزا شەجەریان كۆچی دوایی كرد
شەجەریان لە 23/9/1940 لە مەشهەد لە خانەوادەیەكی ئایینی لە دایك بووە, ئەم هونەرمەندە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باری تەندرووستی ناجێگیربوو و لە نەخۆشخانەدا ماوەیەوە, پێشتر خۆی ڕایگەیاندبوو كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی بووە, شەجەریان یەكێك لە دیارترین میوسیزیان و ئەستێرەكانی گۆرانی و میوزیكی كلاسیكی ئێرانە .
ئەم هونەرمەندە چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەست هێناوە, لە ساڵی 1997 لەلایەن ڕێكخراوی یونسكۆ خەڵاتی پیكاسۆ و مەدالیای شەرەفی لە پاریس پێ بەخشرا, هەروەها لە لایەن ڕێكخراوی یونسكۆوە خەڵاتی مۆزارتی پێ بەخشرا لە ساڵی 2006 .