جاكلین باسی لایەنە رەشەكەی بۆڵیۆد دەكات

جاكلین باسی لایەنە رەشەكەی بۆڵیۆد دەكات
خانمە ئەكتەری بۆڵیۆد جاكلین فرناندێز لە دیمانەیەكدا چەند نهێنییەكی ترسناكی تایبەت بە ژیانی هونەرمەندانی بۆڵیۆد ئاشكرا كرد، كە بۆ بەشێكی زۆر لە هەوادارانی بۆڵیۆد مایەی شۆك بوو، چونكە ئەمە یەكەم جۆرە ئەم نهێنییانە بزانن.
لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی Pinkvilla سەبارەت بە سەرەتاكانی كاركردنی لە بۆڵیۆد وتی: «داوام لێكرا كە نەشتەرگەرییەكی جوانكاری بۆ لووتم ئەنجام بدەم، هەروەها پێویستە ناوی خۆیشم بگۆڕم بۆ مۆسكان، چونكە پێیان وابوو، ناوم تا راددەیەك سەیرە.»
لەو دیمانەیەدا كە میوانەكان باس لە ژیانی تایبەتی خۆیان دەكەن، جاكلین بە وردی و راشكاوانە باسی لەو ئاستەنگانە كرد كە سەرەتا هاتنە سەر رێگای كاتێك بڕیاری دا روو لە بۆلیۆد بكات، جاكلین دەڵێ: «ئەوەی بە رواڵەت لە بۆڵیۆد بڕوانێت، پێی سەرسام دەبێت، بەڵام لە راستیدا وا نییە، من لەو بڕوایەدا نەبووم كە بۆڵیۆد بەم شێوەیە تاریكە لە كاتێكدا لە رواڵەتدا وا نیشان دەدرێت كە جیهانێكی پاك و بێگەردە.
ئەو خانمە ئەكتەرەی بۆڵیۆد باس لەو پێشنیارە سەیرانە دەكات كە پێشكەشی دەكران و گۆڕینی ناو و نەشتەرگەریی لووت بە سەیرترینیان دەزانێت و دەڵێ: بە وردی بیرم لە پێشنیارەكان دەكردەەوە و پرسیاری ئەوەم لە خۆم دەكرد: ئایا پێویستە ئەم كارانە ئەنجام بدەم؟ بەڵام بڕیارم دا كە هەر خۆم بم، بە گشتی هەستم بە شەرمەزاری دەكرد، كە بیرم لەو پێشنیارانە دەكردەوە كە جێبەجێكردنیان بە تەواوەتی دەیگۆڕیم، تەنیا بۆ ئەوەی لەگەڵ پێوەرەكانی سینەمادا بگونجێت. من بە هیچ شێوەیەك رازی نەبووم، چونكە من چۆنم، خەڵك وا دەمناسێت، هەروەها هەر لە منداڵییەوە ئەو تایبەتمەندییەی كە لە رووخسارمدا زۆر خۆشم دەوێ، بریتی بووە لە لووتم.
Top