پرژەو عەبدۆ ڤیدیۆ كلیپێكی نوێ بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە

پرژەو عەبدۆ ڤیدیۆ كلیپێكی نوێ بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە
هەردوو گۆرانیبێژی كورد, پرژە سەعدی و عەبدۆ عوسمان, گۆرانییەكی نوێیان بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

پرژەو عەبدۆ, نوێترین بەرهەمی خۆیان بە ناوی (هەرچیت ئەوێ) بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە بەمەش دەكاتە سێیەم كاری هاوبەشیان, عەبدو خۆی تێكستی ئەم گۆرانییەكەی نووسیوەو ئاوازەكەشی لەلایەن "ئازەری"یەوە ئامادەكردووە, هەروەها ڕێبین محەمەد كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە ئەنجامداوە .

پێشتر پرژە سەعدی و عەبدۆ عوسمان دوو گۆرانییان بە شێوەی دوێت كلیپ كرد بە ناوەكانی (ئاخر عاشم)و(بیرت دێ یا نا) .
Top