له ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا دا
ڕۆژی 2010/10/1، هونه‌رمه‌ند حه‌مه حه‌زا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد، ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، له ئه‌ورووپا له‌ژێر چاودێریی پزیشكدا بوو.
“حه‌مه جه‌زا عه‌لی” له 1949.02.03 له شاری سلێمانی له دایك بووه، هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌جه‌زا هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی هونه‌ر و سترانی کردووه. زۆرینه‌ی بنه‌مه‌ڵه‌که‌یان به که‌سانی ده‌نگخۆش ده‌ناسرێن و ژماره‌یه‌کی زۆریان وه‌ک “ئه‌ژده‌ر وه‌هبی”، “به‌رهه‌م حه‌سه‌ن” و هتد ناوبانگێکیان له‌ناو هونه‌ری کوردی‌دا په‌یدا کردووه.
له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا ژیانی هاوسه‌ری پێکه‌وه ناوه‌و خاوه‌نی 6 منداڵه (2 کوڕ و 4 کچ).
له‌ساڵی 1969دا “حه‌مه جه‌زا” ده‌بێته ئه‌ندامی “تیپی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی” و له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆیدا وه‌ک “عوسمان عه‌لی”، “سه‌لاح مه‌جید”، “حه‌مه‌ی نێرگز” و هتد به‌شدای چه‌ندان ئاهه‌نگی موزیکی ده‌کات.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا چوونه ئه‌ورووپا و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له سلێمانی نیشته‌جێ بوو، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی نۆ ساڵیش له هه‌ولێر ژیاوه.
هونه‌رمه‌ند له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ژیابێ له ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و بارودۆخه و شوێنه‌دایه، که تێیدا ده‌ژی و ئه‌وه‌ی له ناخییدا په‌می خواردوه‌ته‌وه، کاردانه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ر و ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه و له کۆتاییدا به زمانی هونه‌ر ده‌ریده‌بڕێ، کۆمه‌ڵگاش چاوه‌ڕێی ئه‌وه له هونه‌رمه‌ند ده‌کات، هه‌تاوه‌کوو دۆخێکی پڕ له سۆزیی بۆ بڕه‌خسێنێت، که وڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌ستیان بێت، وه‌کو نموونه
کاتێک مرۆڤ گوێ له گۆرانییه‌کانی هونه‌رمه‌ند کاک حه‌مه جه‌زا ده‌گرێ، خه‌یاڵ ده‌یباته‌وه و وا هه‌ست ده‌کات، که گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و کاته. کاک حه‌مه جه‌زا له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه وه‌کوو هونه‌رمه‌ندێک زۆر واقعبینانه سه‌یری بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی وڵاته‌که‌مانی ده‌کرد، بۆیه سنووری هونه‌ری تێپه‌ڕاند و ڕێگای پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵبژارد و له‌و ڕێگایه‌شه‌وه خزمه‌تی هونه‌ری کوردی کرد.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده به‌ئه‌زموونه‌كانی كورد داده‌نرێت، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانییه، دوای كۆچی دوایی ئه‌و، هونه‌ری كوڕی، ژماره‌یه‌ك گۆرانی باوكى به میوزیكێكی نوێ بڵاو كردووه‌ته
به داخه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌ڕۆژی 2010/10/1، هونه‌رمه‌ند حه‌مه حه‌زا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
kurdistan tv