خانمە گۆرانیبێژ هۆزان جانێ ئازاد كرا

خانمە گۆرانیبێژ هۆزان جانێ ئازاد كرا
خانمە گۆرانیبێژی باكووری كوردستان(هۆزان جانێ), دوای دوو ساڵ لە بەند كردنی لەلایەن حكومەتی توركیاوە ئازادكرا .

هۆزان جانێ كە لە یەكێك لە بەندیخانەكانی ئیستەنبوڵ بۆ ماوەی دوو ساڵ بەند كرابوو, دوێنێ چوارشەممە ئازاد كرا, هەروەها لەسەر زاری پارێزەری ئەم هونەرمەندەوە هاتووە كە هۆزان جانێ ناتوانێت گەشتی دەرەوەی توركیا بكات و دادگا قەدەغەی هاتووچۆی دەرەوەی وڵاتی بەسەردا سەپاندووە .

لە ساڵی 2018 "هۆزان جانێ" تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی كرێكاران كوردستانی درایە پاڵ و لەلایەن حكومەتی توركیاوە دەستگیركراو دادگا بڕیاری 6 ساڵ بەندكرنی بەسەردا سەپاند, كە ئەم پارتەش وڵاتی توركیا و یەكێتی ئەوروپا و ئەمریكا بە ڕێكخراوێكی "تیرۆریستی" دەیناسێنن .
Top