خوسرەو ماملێ ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە
(هەتاوی هیوا) ئەلبۆمێكە لە 10 تراكی گۆرانی پێكهاتووەو گۆرانییەكانی بریتین لە(هەتاوی هیوا-بۆ لە حاڵم ناپرسی-دە بەسە-باخی دڵم-بەهاری عومرم) و چەند گۆرانییەكی دیكە .
لەم بارەیەوە خوسرەو ماملێ لە نوێترین دەركەوتنیدا باسی لە ئەلبۆمە گۆرانییەكەی كرد و ئاماژەی بەوەدا كە ئەم ئەلبۆمە لە 10 تراك پێكهاتوون و سەرجەم گۆرانییەكانی نوێیە, سەبارەت بە ماوەی كاركردنی ڕایگەیاند كە ماوەی ساڵێكە بەهاوكاری میوزیكژەن جەمال عەزیزی كاریان لەسەر درووستكردنی ئەلبۆمی(هەتاوی هیوا) كردووە, هەروەها سەبارت بە تێكستی گۆرانییەكان, خوسرەو ماملێ ئاماژەی بەوەدا كە گۆرانییەكان لە هۆنراوەی هێمن, جەلال مەلەك شا, شوان ئەحمەد , خالدی ڕەشید پوور, رەسوولی خزری, بەختیاری حەمە تایەرو چەند هونەرمەندێكی دیكە پێكهاتوون .