ڕووبار كاكه‌یی دووه‌م به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی (ناسنامه) بڵاوكردەوە
بە گوتەی ڕووبار كاكەیی, ئەم گۆرانییە پەیامێكە بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كاكەیی بلكێنن بە مەزهەبەكانی دیكەوە لە عێراق و كوردستان .
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو, ڕووبار ڕه‌شید كاكه‌یی له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند" ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیه‌كه‌ی به‌شێكی له‌سه‌ر بووجه‌ی خۆمان و له‌گه‌ڵ بابیلۆن كاری بۆ كراوه له گوندی هاواری كاكه‌یی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڤیدیۆكه تۆماركراوه و كاكه‌ییه‌كانی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه له كلیپه‌كه‌یدا به‌شداریان تێدا كردووه، كاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن ڕه‌نج حاجی بۆ كراوه و ئاوازی گۆرانیه‌كه له‌لایه‌ن دوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژی كاكه‌یی ئه‌حمه‌د هه‌یاس و ئیبراهیم فه‌تاحه‌وه بۆ كراوه و شیعره‌كه‌ی لایه‌ن هۆنۆ كاكه‌ییه‌وه نووسراوه".
هه‌روه‌ها ووتی"كاره هونه‌رییه‌كانی من سه‌رجه‌میان په‌یام ده‌بێت و به‌جلوبه‌ره‌گی كوردی ده‌رده‌كه‌وم و ڕێچكه‌ی تایبه‌تی خۆم تێك ناده‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماده چونكه كاری من وه‌ك گووتم په‌یامه نه‌وه‌ك فرۆشتنی كاره هونه‌رییه‌كانم ئه‌م ڕێگه‌یشم هه‌ڵبژاردووه چونكه ده‌زانم هونه‌ر كاریگه‌ری خۆی هه‌یه هه‌روه‌ها ده‌بینم ئێستا هونه‌ر بۆشایی هه‌یه له گه‌یاندنی په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی و خاك ".
له كۆتاییدارووبار راگه‌یاند: له‌م به‌رهه‌مه‌دا جگه له‌كاكه‌ییه‌كان وه‌ك خۆبه‌خش كاری میوزیكیان تێدا كردووه به ئامێری كه‌مانچه كاروان محه‌مه‌د كاری تێدا كردووه و ئاراس ڕه‌فعه‌ت دابه‌شكردنی ده‌نگی بۆ كردووه‌و كاری فۆتۆگرافه‌ر له‌لایه‌ن ستۆدیۆی خه‌یاڵی شاری كه‌ركوك كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشی كراوه و زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م له كه‌ركوكه‌وه له‌گه‌ڵمان هاتوون بۆ گوندی هاواری سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
ڕووبار ڕه‌شید كاكه‌یی له دایكبووی 1987 ه و یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی "هاواری كاكه‌یی" به‌رله دوومانگ بڵاوكردووه كاره‌ساته‌كانی كاكه‌یی به گۆرانی باس كرد.