گەنجێكی سۆران لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ خەڵاتێكی ئەدەبی بەدەستهێنا
گۆران سەمەد، گەنجێكی دانیشتوی سۆرانە ماوەی چەند ساڵێك دەبێت وەك چالاكوانێكی دیار و رۆرژنامەنوس و چیرۆك نوس شوێن پەنجەی دیارە، هەفتەی رابردوو لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەئەنجامی پێشبركەیەك بۆ ژمارەیەك چیرۆكنووس، پلەی دوومی بەدەستهێنا.
گۆران سماقولی، لەسەر ناوەڕۆكی فێستیڤاڵی گەلاوێژ به زاری كرمانجی راگهیاند"بەشداریكردن لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەرفەتێكی كراوەیە بۆ هەموو ئەو كەسانەی مەبەستیانە لە شیعر، چیرۆك و لێكۆڵینەوە بەشدار بن، بۆ ئەمساڵ تێكڕا شەست و هەشت چیرۆك گەیشتبوو، لە نێویاندا شەشیان بەشدار بوون، هەڵبەتە سێیان خەڵاتی وەرگرت".
لەبارەی ئەوەی لەسەر چ پێوەرێك هەڵسەنگاندن كراوە بۆ دیاری كردنی رێزبەندەكە، سماقولی دەڵێ"هەڵسەنگاندن لەلایەن لیژنەیەكی تایبەت بووە، وردەكاری ئەوەی لەسەر چ پێوەرێك چیرۆكەكان دیاریكراون، ئەوەیان نازانم و پێویست دەكات ئەو پرسیارە لە لیژنە بكرێت، بۆ ناوەڕۆكی چیرۆكەكەش خراپترین شت ئەوەیە خۆمان باس لە دەقەكان بكەین، تەنیا دەتوانم ئەوە بڵێم، بۆ من چیرۆكێكی تایبەت بوو، كاتێك پلەی دووەمم بەدەستهێنا بێگومان هەموو كەسێك دڵخۆش دەبێت كاتێك دەبینێت دەقەكەی گەیشتووە و ئەنجامی هەبووە، هەڵبەتە ئەو قسەیەش بەو مانایە نییە كە فێستیڤاڵ هەموو شتێك بێت".
شایانی باسه، لە دووساڵی رابردوو دوو گەنجی تری سۆران لە هەمان فێستیڤاڵ پلەی دوومیان بەدەستهێنا.
kurdistan tv