خانمە ئەكتەرێكی دیاری ژاپۆنی كۆچی دوایی كرد .
ئەم خانمە یەكێكە لە ئەكتەرە دیارەكانی ژاپۆن و چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە, هەروەها بۆ ماوەی 3 ساڵ لەسەر یەك پاڵێوراوە بۆ باشترین ئەكتەری ژاپۆن لە ئۆسكاری ژاپۆنی 2004 تاكو 2007 ,یوكۆ تاكیوچی لە چەندین دراماو فیلمی سینەمایی بەشداری كردووە لەوانەش زنجیرەی (miss sherlock) كەلە ساڵی 2018 بەرهەم هات و بیرۆكەكەی لە شێرلۆك هۆڵمزەوە وەرگیراوەو باس لە گەڕان و كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكان دەكات .
هەروەها فیلمی (ring) كە فیلمێكی ترسناكەو لە ساڵی 1998 نمایش كراو دواتر كۆپییەكی ئەمریكی لێ درووستكرا كە (نائومی واتس)ی پاڵەوانی فیلمی "كینگ كۆنگ" ڕۆڵی تێدا گێڕا لە ساڵی 2002, هەروەها فیلمی(the confidence man jp) كە ساڵی 2019 بەرهەم هات .