هەفتەی داهاتوو سێ كتێبی شێرزاد حەسەن بڵاو دەكرێنەوە

هەفتەی داهاتوو سێ كتێبی شێرزاد حەسەن بڵاو دەكرێنەوە
سێ كتێبی تازەی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی كورد شێرزاد حەسەن چاپ كراوە و هەفتەی داهاتوو لە ناوەندی غەزەلنووس لە سلێمانی، مەراسیمی بڵاوكردنەوەی ئەو كتێبانە بەرێوە دەچێت.

ڕۆژی شەممەی داهاتوو 3/10/2020، لە هۆڵی كافێ كتێبی غەزەلنووس لە سلێمانی، مەڕاسیمی بڵاوكردنەوە و ناساندنی سێ كتێبی نوێی نووسەری كورد شێرزاد حەسەن بەڕێوە دەچێت، كتێبەكانیش بریتین لە (جوانییەك لە تووڕەبووندا)، كە دیدارێكە بە تامی ژیاننامەوە و هیوا قادر لەگەڵیدا سازی داوە. كتێبی دووەم بریتییە لە (منداڵێكی نوێ)، كتێبی سێیەمیش كتێبێكی وەرگێڕدراوی ژان پۆڵ مارتۆزە و نووسەر لە ئینگلیزییەوە وەری گێڕاوە.

شێرزار حەسەن، نووسەری ناوداری كورد، نزیكەی شەش ساڵە بە بەردەوامی لە هەفتەنامەی باس و ئاژانسی (باسنیوز) گۆشە و وتاری هەفتانەی هەیە و یەكێكە لە نووسەرە هەرە دیارەكانی دەزگای میدیایی باس.

basnews
Top