لە خانەی فەرهەنگی شین لە سۆران پیشانگەیەكی كتێب كرایەوە

لە خانەی فەرهەنگی شین لە سۆران پیشانگەیەكی كتێب كرایەوە
ئەمڕۆ شەممە و لە بەرەبەری دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندندا خانەی فەرهەنگیی شین لە قەزای سۆران، یەكەمین پیشانگەی كتێبی لەژێر ناونیشانی (پێشانگای شین بۆ كتێب) کردەوە.

رێكان وەلید، ئەندامی دەستەی بەڕێوەریی خانەی فەرهەنگی شین لە قەزای سۆران رایگەیاند: "بە بۆنەی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، ئەمڕۆ شەممە 26-9-2020 لە هۆڵی خانەكەمان لە قەزای سۆران، یەكەمین پیشانگەی كتێبمان لەژێر ناونیشانی (پێشانگای شین بۆ كتێب) کردەوە كە جۆرەها كتێبی لەخۆ گرتووە و بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە كاتژمێر ٩ی بەیانییەوە تاكوو كاتژمێر ٩ی شەو كراوە دەبێت".

ئەوەشی خستە ڕوو، لەگەڵ كردنەوەی پیشانگەكەمان رۆژانە چالاكیی ئەدەبی و هونەری و رۆشنبیریی هەمەجۆریش بەڕێوە دەچن.

basnews
Top