لە هەڵەبجە چوارهمین پێشانگای بهخشین و ئاڵۆگۆڕكردنی كتێب كرایهوه
لەم بارەیەوە ئەرسەلان عابید، بەرپرسی ئۆفیسی ھەڵەبجەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان ڕایگەیاند: "ئەم سێ گروپە گەنجە خۆبەخشە بە ھاوکاری سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان، پێشانگایەکی تایبەت و ناوازەی بەخشین و ئاڵۆگۆڕکردنی کتێبیان کردەوە، کە چوارەمین ساڵە ئەم پێشانگایە دەکرێتەوە".
ھەروەھا گوتی: "گرفتی ئابووری یەکێکە لەڕێگرییەکانی بەردەم خوێنەری کتێب ، ھەروەھا تەکنۆلۆژیا و کتێبە ئەلیکترۆنییەکان، ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی، تاڕادەیەک بەریەککەوتنی خوێنەری لەگەڵ کتێبی کاغەز کەم کردووەتەوە، بۆیە ئەم پێشانگایەمان کردەوە بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتە بڕەخسێنین و ئەو خوێنەرانەی کە گرفتی داراییان ھەیە بێن و لەناو ئەم پێشانگایە بێ بەرامبەر کتێب بە خەڵات وەربگرن و کتیبیش ئاڵۆگۆڕ بکەن، ھاوکات ئەو نووسەر و خوینەرانەی کە لەناو کتێبخانەکەیان کتێبیان ھەیە، دەتوانن سەردانی پیشانگاکەبکەن و بیبەخشن و ئاڵۆگۆڕی کتێبیشی پێ بکەن"
ئاماژەی بە ئەوەش دا : "لەناو پیشانگاکە نزیکەی سێ ھەزار کتێبی جیاواز بە دیاری دەبەخشرێت و نزیکەی پێنج ھەزار کتێبیش ئاڵۆگۆری پێدەکرێت".
basnews