میلی بۆبی باسی دزیكردنێكی دەكات لە شوێنی كارەكان
خانمە ئەكتەری بەریتانی (میلی بۆبی براون)ی پاڵەوانی زنجیرە فیلمی (stranger things) لە نوێترین دەركەوتنیدا باسی ڕووداوێكی دزیكردنی كرد لە شوێنی وێنەگرتنی ئەو فیلمەی كە تێیدا بەشدار بوو .
لەمبارەیەوە میلی ئاماژەی بەوەدا كە لە شوێنی وێنەگرتنی فیلمەكە ماركێتێكی تایبەت بە جل و پۆشاك هەبوو, كە ئەو ماركێتە ڕاستەقینە نەبوو بەڵكو بەشێك بوو لە كارەكان و بۆ دیمەنی فیلمەكە درووست كرابوو, كاتێك میلی دەچێتە شوێنەكەو دەبینێ وەكو بازاڕێكەو هەندێك پۆشاك دانراون و شوێنەكە ڕاستەقینە نییە كە بەمەش دەرفەتێكی بۆ دەڕەخسێت و جینزێك و دوو كراس لەكەڵ خۆی ئەباتەوە, كە ئەمەش كاری یەكەم جاری نەبووە .
لە ڕووداوێكی دیكەدا لە كاتی بەشداری كردنی لە زنجیرە درامایەكدا, كە ئەوكات تەمەنی 9 ساڵ بوو شوێنەكەی بە دەست بەتاڵی جێ نەهێشت و هەڵگری ڕووناكیەكی لەگەڵ خۆی بردەوە بۆ ماڵەوە .