شاجوانی ئێران دوێت لەگەڵ ئینریکی ئیگلیسایس دەکات

شاجوانی ئێران دوێت لەگەڵ ئینریکی ئیگلیسایس دەکات
لەیلا ئەحمەد، شاجوانی ئێران بۆ ساڵی 2019، کە خاوەنی رەگەزنامەی بریتانییە و لە لەندەن دادەنیشێت، بڕیاریدا دوێتێک لەگەڵ ئینریکی ئیگلیسیاس بکات.

لەیلا ئەحمەد، کە چەند ئەزمونێکی هەیە لە بواری نواندن و لە چەند زنجیرە و فیلمێکی نێودەوڵەتی بەشداری کردوە، بۆ یەکەمینجار بە زمانی ئینگلیزی دوێتێک لەگەڵ ئەستێرەی ئیسپانی، ئینریکی ئیگلیسیاس دەکات.

تا ئێستا شاجوانی ئێران بە فەرمی وردەکارییەکانی دوێتەکەی بڵاونەکردوەتەوە و کاتی بەرهەمهێنانی رانەگەیاندوە.

سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکارە بۆئەوەی پرۆژەی گۆرانی وتنەکەیان تا ساڵی نوێ دوابخەن.

سەرچاوە/خەندان
Top