ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند" ئه‌نوه‌ر شێخانی" تێپه‌ر ده‌بێت
هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانی ساڵی 1951 له دایك بووه و له ساڵی 1970 تێكه‌ڵ به جیهانی هونه‌ر بووه و یه‌كه‌م به‌رهه‌میشی شانۆی ماره‌یی بووه.
ئه‌نوه‌ر شێخانی له ساڵی 1976 بووه‌ته به‌ڕێوبه‌ری ھونه‌ری كۆمه‌ڵ و ھونه‌ر و وێژه‌ی كورد مه‌ڵبه‌ندی گشتی.
له ساڵی 1991 لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی ھونه‌رمه‌ندانی كوردستانی دامه‌زراندووه و له ساڵی 1992 یه‌كیك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كه‌ی تیڤی.
له ساڵی 1998 یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیكای ھونه‌رمه‌ندانی كورردستان، ئه‌نوه‌ر شێخانی به‌شداری چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی رێزلێنانه.
یه‌كێك له ئه‌كته‌ره دیار و ناسراوه‌كانی شانۆ و هونه‌ری كوردی ئه‌نوه‌ر شێخانییه، كه به مام سمایل ناسراوه، شێخانی له ساڵی 1970 ده‌ست به كاری نواندن ده‌كات، یه‌كه‌مجار له شانۆی ماره‌ییدا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێ. ئه‌و تاوه‌كو ئێستا له ده‌یان فیلم و شانۆ و زنجیره دراما به‌شداری كردووه, له ساڵی 1970 لاوێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان له‌سه‌ر شانۆی كوردی ده‌رده‌كه‌وێت، له یه‌كه‌م كاری‌دا و له شانۆیی ماره‌ییدا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت و هه‌ر به‌و شانۆییه‌ش ناوبانگ ده‌رده‌كات.
ژیانی شێخانی شانۆییه‌ك بووه، به ده‌ستێك مه‌شخه‌ڵی شانۆی هه‌ڵگرتووه و له دڵیشیدا كوردایه‌تی و ویستی زۆری بۆ بوونه پێشمه‌رگه به‌هۆی كاری رێكخستن بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵی 1973 راپێچی خوارووی عێراق ده‌كرێت، له‌وێشه‌وه له زیندانی دیوانییه روو له شاخ بكات.
ئه‌نوه‌ر شێخانی له ساڵی 1951 له‌دایكبووه و له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا ده‌ستی به كاری شانۆیی كردووه، له‌و ساڵه‌وه تا كۆچی دوایكردنی به‌شداری له 60 شانۆیی و 10 فیلمی سینه‌ماییدا كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی رێزلێنانه.
به‌داخه‌وه له 23-9-2019 به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌له ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا، له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد .
kurdistan tv